سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی: وێستگه كڵاس له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر كار ده‌كات ته‌كنۆلۆژیاو فێربوون
د. كۆسار محه‌مه‌د عه‌لی، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی
وێستگهنیوزـ
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی له‌كاتی راگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی وێستگه كڵاس رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وێستگه‌نیوز و رێكخراوی سی دی ئۆ، كۆبوونه‌ته‌وه، پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه‌یان گرنگی دان و جه‌ختكردنه‌وه و كاركردنه له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری گرنگ، ئه‌ویش ته‌كنۆلۆژیاو فێربوون.
د. كۆسار محه‌مه‌د عه‌لی، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وته‌كه‌ی، له كاتی راگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی وێستگه كڵاس رایگه‌یاند: "هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆله‌ته‌كنیك وه‌ك پره‌نسیپی هه‌میشه‌ییان باوه‌ڕدارن به‌كاركردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، ده‌مانه‌وێت ئه‌زموونه‌كانی ناو زانكۆش شه‌یر بکەینەوە لەگەڵیان به‌مه‌به‌ستی پێشخستن و هۆشیاری زیاتر".
وتیشی: "بۆ ئه‌مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وێستگه‌نیوز و رێكخراوی سی دی ئۆ، كۆبووینه‌ته‌وه به ئاماده‌بوونی ئێوه‌ی به‌ڕێز، ئه‌م پڕۆژه هاوبه‌شه‌ی كه ئێمه‌ی لێره كۆكردووته‌وه گرنگی دان و جه‌ختكردنه‌وه و كاركردنه له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری گرنگ، ئه‌ویش ته‌كنۆلۆژیاو فێربوونه، كه بوونه‌ته پێویستییه‌كی مه‌حاڵ و ژێرخانی مه‌عریفی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوچه‌رخ، سه‌ره‌ڕای جه‌نجاڵی و ته‌نگه‌ژه‌كانی ژیان".
باسی له‌وه‌شكرد: "ئه‌م دوو بابه‌ته گرنگی خۆیان له ده‌ست ناده‌ن، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له ره‌وتی ته‌كنۆلۆژیا دوانه‌كه‌وین و به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین، ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كاندا بڕۆین و پاپه‌ندبین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له سۆنگه‌ی ئه‌م گرنگییه‌وه زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆله‌ته‌كنیك وه‌ك پلاتفۆڕمێك بۆ زانست و زانیارییه‌كان له رێگه‌ی كه‌سانی پسپۆڕی ئه‌كادیمی بخرێته خزمه‌ت هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا، كه توانای وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌یان هه‌بێت، كه ده‌توانێت كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له پێشبردنی وڵات‌دا هه‌بێت و ببێته هه‌وێنی گۆڕانكاری ریشه‌یی، به‌تایبه‌تی له ئێستادا كه زۆربه‌ی تاكی ئێمه گرێدراوی تۆڕه‌كانی وه‌رگرتنی زانیارییه له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه".
ئەمرۆ یەکشەممە 12ـی 2ـی 2023، پرۆژەی "وێستگە کڵاس" لە لایەن ده‌زگای وێستگەنیوز بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی، زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و مامۆستایانی زانکۆ و میدیاکار و رۆشنبیران و خەمخۆرانی زانست و فێربوون راگەیەندرا.
پرۆژەی وێستگە کڵاس بریتییە لە تۆمارکردنی وانەی ئەکادیمی بۆ کەسانی پسپۆڕ و لێهاتوو لە بوارە جیاجیاکاندا. بیرۆکەی دروستکردنی کڵاسی ئۆنلاین، لە ئەنجامی هەژاریی سەرچاوەی ڤیدیۆیی کوردی لە کەناڵی یوتوب و ماڵپەرە کوردییەکاندا سەرچاوەی گرتووە. ئیدی هەر لە بابەتی فیکری، زانستی، هونەری و زۆر کایەی دیکەدا.
پرۆژەکە ئامانجی دروستکردنی کڵاسی ئۆنلاینە بە کوالیتییەکی بەرزی دەنگ و رەنگ. وێستگە کڵاس کەناڵێکە بۆ پەخشکردنی زانیاری ئەکادیمی لە سوودی کۆمەڵگا کە کەسانی ئەکادیمی لێهاتوو لە پسپۆڕی جیاجیا بەشداردەبن.
ئەم پرۆژەیە سەکۆیەکە بۆ هەموو ئەوانەی ئارەزووی فێربوونیان هەیە و فەرفەتیان بۆ نەرەخساوە. لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە دەتوانن هەنگاوی داهاتوویان دیاری بکەن. هەروەها لە داهاتوودا، سوود لە کەسانی پسپۆڕ و کارامە لە دەرەوەی وڵات وەردەگیرێت. مامۆستایانی زانکۆکانی ئەمریکا و ئەوروپا دەتوانن لە رێگەی ئۆنلاین وانەکان بڵێنەوە. بەمەش فرسەتێکی گەورە دروستدەبێت بۆ فێرخواز کە سوود لە پسپۆڕی نێودەوڵەتی وەربگرێت.
وانەکان هەموویان لە کەناڵی یوتوبی تایبەتی بە وێستگەکڵاس بڵاودەبێتەوە و دەبێتە دەرفەتێکی گەورە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت سوودی لێ بینن. ئەو کەناڵە دەبێتە پێگەیەکی گرنگ بۆ فێربوون و پەروەردە کە تیایدا بابەتی جیاواز و گرنگ پێشکەش دەکرێت. جگە لە فێرخوازان کە راستەوخۆ بەشداری وانەکان دەبن. هەموو ئارەزوومەندێک دەتوانێت لە وێستگەکڵاسەوە وانەکان ببینێت و سوودیان لێ وەربگرێت.
دەکرێت وانەکانی فیزیا، بایۆلۆجی- زیندەوەرزانی، ئەندازیاری و کشتوکاڵی تێدا پەخش بکرێت لە پاڵ زانستە مرۆییەکاندا. جگە لەمانەش وەرگێڕانی چەندین وانەی گرنگ لە زمانە زیندووەکانەوە بۆ زمانیت کوردی بەشێکی تری وێستگە کڵاسە. مامۆستایان و قوتابیانیش دەتوانن سوود لە وانەکان وەربگرن و تێگەیشتنێکی قوڵیان هەبێت بۆ خۆیان و کۆمەڵگا.
فەلسەفەی وێستگە کڵاس ئەوەیە، خوێندکارەکانی تێگەیشتنێکی قووڵیان هەبێت بۆ کۆمەڵگا و بتوانن ئەو بوارانە بخوێنن کە پێشتر دەرفەتیان نەبووە. تا رۆڵێکی گرنگ بگێڕن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵ ئەویش بەوەی دەوڵەمەند بکرێن بە ئامرازێک کە بتوانن کێشەکان چارەسەربکەن و بەردەوام لە گەشەسەندندا بن.
PM:04:17:12/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 4224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت