بەرگری شارستانی عێراق: سبەینێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت
وێستگهنیوزـ
بەرگری شارستانی عێراق رایگهیاند، "سبەینێ کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق لێدەدرێت".
لێدانی ئەو زەنگە بۆ تاقیکردنەوەیەوە و لەمەولا لە حاڵەتە لەناکاوەکاندا دەکەونە کار، ئەوەش بۆ پاراستنی زیاتری هاووڵاتیان لە رووداوە نەخوازراوەکان.
سهرچاوهیهك لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق رایگەیاند: سبەینێ پێنجشەممە، بڵندگۆکانی تایبەت بەئاگادارکردنەوەی پێشوەختی هاووڵاتییان لە بەغدا تاقی دەکرێنەوە و ئامانج لە دانانی بڵندگۆکان بەمەبەستی پێدانی ئاگاداری و هۆشداری پێشوەختەیە لەهەر حاڵەتێکی لەناکاو بە هاووڵاتییان.
باسی لەوەشکرد، پێنج دەنگ (ئاواز)ی جیاواز و تایبەت بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی هاووڵاتییان لە بڵندگۆکانەوە دەردەچێت و سبەینێ تەنها یەکێک لەو دەنگانە کاتژمێر 11ی تەواو تاقیدەکرێتەوە و وتی، "ئەم ئاوازانە تەنها لەحاڵەتی کتوپڕدا بەکاردەهێنرێن".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 6ی ئەم مانگە بومەلەرزەی وێرانکەر، لە تورکیا و سوریا رووییدا و بەهۆیەوە تا ئێستا بە گوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 11 هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە.
PM:11:26:08/02/2023
ئهم بابهته 1604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت