کەشناسێک وادەی کۆتایهاتنی بەفرو بارانبارینی ئاشکرا کرد

‌دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسێک تا ئێوارەی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و بارینی بەفر و باران بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش وشکە سەرما بەردەوام دەبێت.


ئاراس جەبار، کەشناسی كورد لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سبەینێ چوارشەممە 8ی شوبات، ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواو دەبێت و لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بارینی باران و بەفر بە رێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ بارینی بەفر و باران بەرێژەی کەم و پچر پچر لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین بەردەوام دەبێت و لەسنووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان لەھەندێک کاتدا نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرێژەی دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێوارەی پێنجشەممە 9ی شوباتی 2023، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و رۆژی هەینی کەش سەقامگیرتر دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانی پچڕپچڕ و وشەکە سەرما روی لە هەرێم کردووە.


AM:09:32:07/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 38028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو