بوومه‌له‌رزه‌كه لیره‌ی توركی و بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵیشی هه‌ژاند
وێستگه نیوز-
هاوكاتی ئه‌و زیانه ماددی و گیانییه گه‌وره‌یه‌ی به توركیای گه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه لیره‌ی توركی و بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵیشی هه‌ژاند.
له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا لیره‌ی توركیا ئاستێكی پێوانه‌یی له دابه‌زینی به‌هاكه‌ی تۆماركرد و بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵیش پاشه‌كشه‌ی كرد و بوومه‌له‌رزه‌كه فشاره‌كانی سه‌ر دراوی توركی زیاتر كرد.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و گه‌یشته 18.8297 لیره به‌رامبه‌ر یه‌ك دۆلار و پێشتریش گه‌یشته 18.8355 لیره بۆ هه‌ر دۆلارێك كه ئه‌مه‌ش ئاستێكی پێوانه‌ییه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنوێنی بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵی سه‌ره‌كی Borsa Istanbul 100 Index به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 4.30 دابه‌زی و گه‌یشته 4782.95 خاڵ.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی ئه‌مڕۆ له توركیایان دا، له ماوه‌ی داهاتوودا بارگرانی زیاتر له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته دروست بكات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.4 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له باكووری كوردستان و توركیای دا، له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستی پێكرا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند كه جگە لە گیانلەدەستدانی 912 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە، پێنج هەزار و 383 برینداریش تۆمارکراون و لانیکەم دوو هه‌زار کەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان ماون.
PM:05:33:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 10056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت