ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵه‌كه‌یدا گیرا
وێستگه نیوزـ
لایه‌نه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له میسر بڕیاریاندا ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵی خانمێكدا بگرن كه له یوتیوب و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چالاكه و به‌بیانوی قسه‌كردن و پیشاندانی رۆتینی رۆژانه، له‌شولاری خۆی نمایش ده‌كات.
خانمه‌كه ناوی "ئه‌نوش"ی له‌خۆی ناوه خاوه‌نی چه‌ناڵی "رۆتینی رۆژانه"یه له تۆڕی یوتیوب، ئه‌م خانمه له ڤیدیۆكانیدا شێوازی كاری رۆژانه له ماڵه‌كه‌یدا پیشان ده‌دات و قسه بۆ بینه‌ره‌كانی ده‌كات.
پۆلیسی میسر به‌تۆمه‌تی "پێشێلكردنی دابونه‌ریتی گشتی" خستویه‌تیه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ردوو شوققه‌كه‌شی خستوه‌ته ژێر پاسه‌وانی و چاودێریی ورد و ده‌ستی به‌سه‌ر موڵك و ماڵه‌كه‌یدا گرتوه.
PM:08:23:28/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 7660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت