شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانیی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌نته‌ری میترۆ ده‌كات كه دژی هه‌واڵ و زانیاریی ناراست ده‌ستیپێكردوه
وێستگه نیوزـ
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان به هاشتاگی "هه‌ڵمه‌تێك دژبه چه‌واشه‌كاری" ده‌ستیكردوه به هۆشیاركردنه‌وه له‌دژی هه‌واڵ و زانیاریی چه‌واشه‌كار و ناراست، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خانمی یه‌كه‌می عێراق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای میدیایی كۆبوه‌وه‌و پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی كانونی دوه‌می 2023، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خانمی یه‌كه‌می عێراق له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كۆبوه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ره‌حمان غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان و ئه‌مه‌ل موفتی، خانمه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌ش ئاماده بوون.
خانمی یه‌كه‌می عێراق وته‌یه‌كی پێشكه‌ش ئاماده‌بونا كرد و رایگه‌یاند: چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ سه‌باره‌ت به هۆشیاركردنه‌وه دژی هه‌واڵ و زانیاریی ناڕاست، كارێكی گرنگه بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێچكه‌ی كاری میدیایی و گه‌یاندنی په‌یام له‌پێناو ئاشكراكردنی راستییه‌كان، كارێكی دروسته.
"پشتیوانیی خۆم بۆ هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه راده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌ركی هۆشیاركردنه‌وه له‌دژی زانیاریی ناراست ده‌گرنه ئه‌ستۆ"، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وای وت.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ل موفتی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌ی میترۆ رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی سه‌نته‌ره‌كه‌یان دا و ئاماژه‌ی به‌و بڕه زۆره له هه‌واڵ و زانیاریی ناراست دا كه رای گشتیی پێ چه‌واشه ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ل موفتی وتی: "چه‌واشه‌كاری گه‌یشتوه‌ته ئاستێك خوێنه‌ر ناتوانێت جیاوازی له‌نێوان راست و درۆ بكات، هاوكات داوایكرد خانمی یه‌كه‌می عێراق پشتیوانی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بكات."
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوانی دیكه راوبۆچون و پێشنیازی خۆیان خسته‌ڕوو، باسیشیان له‌و له‌مپه‌ڕانه كرد كه له‌كاتی روماڵكردنی روداوه‌كان دێنه به‌رده‌میان و تیشكیشیان خسته‌سه‌ر دۆخی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندبوو كه له ساڵی رابردوودا 430 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كراوه.
PM:04:30:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت