ئه‌ڵمانیا بڕیاره قورسه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به جه‌نگی ئۆكرانیا دا
وێستگه نیوز-
داواجار حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندی فه‌رمی له‌سه‌ر راده‌ستكرنی تانكی پێشكه‌وتوی "لیۆپارد 2" به سوپای ئۆكرانیا ده‌ركرد.
ماڵپه‌ڕی DWی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ره‌زامه‌ندی داوه تانكی "لیۆپارد 2" ڕه‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكرێت.
ئۆلاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه ته‌واوكه‌ری پاڵپشتی ئێمه‌یه بۆ ئۆكرانیا تاوه‌كو ئه‌وپه‌ڕی توانا‌مان، ئێمه به شێوه‌یه‌كی نزیك و هاوئاهه‌نگ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی ئۆكرانیا له ئه‌ڵمانیا مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رلین كه‌ره‌سته‌ی لۆجستی و ته‌قه‌مه‌نی دابین ده‌كات، هاوكات وڵاته‌كه‌ی 14 تانكی "لیۆپارد 2" بۆ ئۆكرانیا دابین ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كریملین) رایگه‌یاند كه ئه‌و تانكه قورسانه‌ی كه وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئۆكرانیا دابینی ده‌كه‌ن له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له‌ناو ده‌چن.
لای خۆیه‌وه ئۆلێسكی ماكیێڤ، باڵیۆزی ئۆكرانیا له به‌رلین دڵخۆشی خۆی به پێكهێنانی "هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ی تانكه‌كان" ده‌ربڕی و له سه‌ردانێكیدا بۆ هامبۆرگ وتی: "ئه‌م تانكانه هاوكارمان ده‌بن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی روسیا و رزگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كانمان له‌لایه‌ن روسیا و گه‌له‌وه"، هیوای خۆی ده‌ربڕی كه ئه‌و تانكانه به‌مزوانه بگه‌نه وڵاته‌كه‌ی.
PM:03:52:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت