حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی نوێی له‌باره‌ی پێدانی لۆگۆی ته‌كسی ده‌ركرد
وێستگه نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی نوێی له‌باره‌ی پێدانی لۆگۆی ته‌كسی ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه ئه‌و كارمه‌نده حكومییانه‌ی مووچه‌یان له ملیۆنێك دینار كه‌متره ده‌توانن لۆگۆی تاكسی وه‌ربگرن.
به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له ڕێكه‌وتی ٢٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣ ده‌رچووه، لۆگۆی تاكسی به‌و شوفێرانه ده‌درێت كه دانیشتووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن و ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی كه‌رتی گشتییش كه مووچه‌یان له ملیۆنێك دینار كه‌متره، ده‌توانن كاری تاكسی بكه‌ن.
له نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا و له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه "لۆگۆی تاكسی به‌و شوفێرانه‌ی دانیشتووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن و له هێڵی گواستنه‌وه‌ی نێوان ئه‌و ناوچانه و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، ده‌درێت. به مه‌رجێك به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م فه‌رمانه خاوه‌ن هێڵی گواستنه‌وه بووبن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "هه‌روه‌ها لۆگۆی تاكسی به‌و هاووڵاتییانه ده‌درێت كه دانیشتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانن به پشتگیریی موختار و ئاسایشی گه‌ڕه‌ك، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانیان سه‌ر به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بێت".
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به ڕاگرتنی كاركردن به ڕێنماییه‌كی پێشووتری وه‌زاره‌تی ناوخۆ دراوه و هه‌مواركردنه‌كه‌شی به‌م شێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو "هه‌ر مووچه‌خۆرێكی كه‌رتی گشتی كه كۆی گشتیی مووچه‌كه‌ی له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر بێت، ڕێگای پێ ده‌درێت لۆگۆی تاكسی وه‌ربگرێت و كار بكات. به‌ڵام ده‌بێت ساڵانه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاكسییه‌كه‌ی پشتگیریی فه‌رمانگه‌كه‌ی بۆ پیشاندنی كۆی گشتیی مووچه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات".
هاوكات له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه تا ڕێكه‌وتی ١٥ی ته‌مموزی ٢٠٢٣، مۆڵه‌ت ده‌درێته ئه‌و شۆفێری تاكسییانه‌ی كه به‌و هۆكارانه‌ی له‌و فه‌رمانه‌دا هاتووه یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه، ڕێكاره‌كانی لۆگۆی تاكسییان ته‌واو نه‌كردووه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان بكه‌ن، ده‌نا له دوای ئه‌و ڕێكه‌وته‌وه ده‌ست به سه‌ر هه‌ر تاكسییه‌كی بێ لۆگۆدا كه كار ده‌كات ده‌گیرێت ".
PM:03:20:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت