سەگێک تەقە لە خاوەنەکەی دەکات و دەیکوژێت


وێستگەنیوز_ هێڤار 

نووسینگەی شێریفی ناوچەی سامنەر کاونتی ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی لە ویلایەتی کەنساسی ئەمریکا پیاوێک بۆ گەشتێکی ڕاوکردنی کۆتایی هەفتە لەگەڵ سەگەکەیدا دەچێتە دەرەوە، بێ ئاگایانە سەگەکەی پێی خستووەتە سەر تفەنگی راوەکە و فیشەکێکی تەقاندووە و خاوەنەکەی کوشتووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی CBCnews، لە زاری پۆلیسی ئەمریکاوە دەڵێت، سەگەکە لەبەشی پشتەوەی ئۆتۆمبێلی راوچیەکە بووە، کە هەر لەوێدا کەلوپەلی راو و چەکێک هەبووە، بەهۆی ئەوەی سەگەکە پەلی بەر چەکەکە کەوتووە، گوللـەیەکی تەقاندووە و بەر راوچییەکە کەوتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، قوربانییەکە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵانە بە ناوی جۆزێف ئۆستین سمیث و لەکاتی رووداوەکەدا راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی پۆلیس، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن و کەیسەکە پەیوەندی بە چەک و کەرەستەی راوکردنەوە هەیە.

ئەمە یەکەمجار نییە رووداوی لەم شیوەیە روودەدات، پێشتریش لە ساڵی 2022 هاوڵاتییەکی تورک بەناوی ئۆزگور گێڤریکۆئۆغڵو دانیشتووی ئەمریکا، کاتێک دەیەوێت بچێت بۆ ڕاو و لە کاتێکدا دەیویست سەگەکەی بخاتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە، هەمان رووداوی دەستبردن بۆ چەک لە لایەن سەگەکەیەوە دووبارە بووەوە و کەسەکە گیانی لەدەستدا.  

هەروەها رووداوێکی دیکەی هاوشێوەش لە ساڵی 2017ـدا لە باکووری ناوەڕاستی ویلایەتی لایۆوا روویدا و راوچییەکی دیکە گیانیلەدەستدا.


AM:11:41:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 2112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو