دوای‌ نزیكه‌ی‌ 40 ساڵ‌، مانگێكی ده‌ستكرد ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌


وێستگه‌نیوز -
ئاژانسی‌ گه‌ردوونی‌ ئه‌مریكا "ناسا" رایگه‌یاند، كه‌ مانگێكی‌ ده‌ستكردی‌ له‌كاركه‌وتووی‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ 40 ساڵه‌ له‌ بۆشایی ئاسماندا كارده‌كات دەکەوێتە خوارەوە و ده‌كێشێت به‌ زه‌ویدا.


ناسا ده‌ڵێت: "مانگه‌كه‌ ماوه‌ی 38 ساڵه‌ له‌ بۆشایی ئاسماندا به‌جێهێڵدراوه‌ و له‌ خولگه‌ی زه‌وی نزیك بووه‌ته‌وه‌ و له‌ كاتێكی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆدا ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ مانگه‌كه‌ زیانی‌ گیانی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌، ناسا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ دروستبوونی‌ زیانی‌ مرۆیی له‌ كاتی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ مانگی‌ ئێربس زۆر كه‌مه‌.

ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ له‌ ساڵی 1984 له‌ رێگه‌ی مووشه‌كی ئاسمانی چاڵێنجه‌ر نێردراوه‌ته‌ بۆشایی ئاسمان و كێشه‌كه‌ی 2450 كیلۆگرامه‌ و له‌ كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی به‌شه‌كانی بسوتێت.

له‌ ئێستاشدا به‌ دیاریكراوی پێشبینی نه‌كراوه‌ كه‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كوێی هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه‌.


PM:06:42:08/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 4560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو