گۆڤاری كاروان دەردەچێتەوە
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو بره‌ودان له كه‌لتورو توێژینه‌وه‌ی زانستی، گۆڤاری كاروان ده‌رده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: بۆ بایەخدان بە كولتوور و توێژینەوەی زانستی لە بوار و كایە جۆراوجۆرەكانی كولتووردا، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە گەڕێكی نوێ‌دا گۆڤاری كاروان دەردەكاتەوە.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لااوان باسی له‌وه‌شكردووه: "گۆڤاری كاروان بە مێژووی پڕ بەخششی بەرهەمێكە جێی شانازییە بۆ هەموو نووسەران و توێژەران و بەر لەوانیش بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "بۆیە دەركردنەوەی لەم كاتەدا ئەرك و پێویستییەكی كولتوورییە كە بە هاوكاری نووسەران و توێژەران، گەڕێكی نوێ و بەدرێژكردنەوەی ژمارەكانی پێشووی شانی دەدەینە بەر".
ده‌شڵێت: "لێرەوە داوا لە نووسەران و توێژەران دەكەین كە بەرهەمەكانیان بەم ئەدرێسەی خوارەوە ڕەوانە بكەن، هاوكاریتان جێی سوپاس و ستایشە".
[email protected]
واتس ئاپ/07511603513
PM:07:41:14/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 5244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت