سودانی: هەوڵ دەدەین لە کەرتی نەوت بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌قامگیری بھێڵینه‌وه
وێستگەنیوز-
محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت، هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌به‌رهێنان له نه‌وتدا بكه‌ن تاوه‌كو بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌قامگیری بھێڵنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و چین له ریازی پایته‌ختی سعوودیه وتارێكی پێشكه‌شكرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عێراق ئاواته‌خوازه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌بێت. سودانی له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای عێراق قسه‌یكرد و جه‌ختی له پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق كرده‌وه.
وتیشی: له‌كاتی ئێستادا عێراق سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی ده‌ره‌كی په‌یره‌و ده‌كات.
ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له نه‌وتی عێراقدا و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌كێكی دیكه بوو له‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق قسه‌ی له‌سه‌ر كرد و رایگه‌یاند: "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌قامگیری ئابووری جیهانیی له‌رێگه‌ی ئۆپیكه‌وه و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌به‌رهێنان له نه‌وتدا بكه‌ین و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ین تاوه‌كو بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌قامگیری بھێڵینه‌وه و پاڵپشتی به‌رده‌وام ده‌كه‌ین له گه‌شه‌پێدانی ئابووری كه خزمه‌ت به‌م بواره بگه‌یێنێت".
وتیشی: ناوچه‌ی ئێمه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌یه به‌تایبه‌ت له بواری نه‌وت و وزه‌دا و عێراق له‌ناو دڵی ئه‌م ناوچه گه‌وره‌یه‌دایه له‌ڕووی رۆشنبیری و ئابوورییه‌وه و یه‌كێكه له وڵاته گرنگه‌كان كه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه، محه‌ممه‌د شیاع سودانی له وتاره‌كه‌یدا، جه‌ختی له‌سه‌ر گفتوگۆیه‌كی بونیاتنه‌رانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و دروستكردنی دۆخێكی ئارام و دوور له ململانێكان كرده‌وه.
PM:10:34:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت