سەرۆکی هەنگاریا سه‌ردانی ده‌شتی نه‌ینه‌وای كرد و دیاریی به‌سه‌ر منداڵان دابه‌شكرد
وێستگه نیوزـ
دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان له پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوانیوه‌ڕۆ کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا چووە شارۆچکەی تلسقۆف لە دەشتی نەینەوا و چەند شوێنێکی بەسەرکردەوە، لەوانەش ساوایانی بەیتول بەشارە و کەنیسەی مارگارگۆگیس.
ژمارەیەک مامۆستای ئایینی کریستیان و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو کەسانە بوون لە تلسقۆف پێشوازییان لە سەرۆکی هەنگاریا کرد.
باخچەی ساوایانی "بەیتول بەشارە" لە ساڵی 2018 دەست بە دروستکردنی کرا و بەشێکی زۆری تەواو بووە. حکومەتی هەنگاریا تێچووەکەی دابین دەکات و نزیکەی 120 منداڵ تێیدا دەخوێنن کە 20یان کوردی ئێزدین.
لەنێو باخچەی ساوایەنەکەدا دەیان منداڵ ئامادە بوون و سروودێکی کلدانییان وت و خۆشحاڵیی خۆیان لە بەرامبەر سەردانی سەرۆکی هەنگاریا دەربڕی, سەرۆکی هەنگاریاش شیرینی و دیاری بەسەریاندا دابەشکرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكی هه‌نگاریا، كاتالین نۆڤاك له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
PM:05:41:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت