دەزگای دژەتیرۆر دانپێدانانی بكوژی خوێندكاره یهكهمهكهی كهركوكی بڵاوكردهوه
وێستگه نیوزـ
ئهمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر – CTG دانپێدانانی (هەرێم جەبار مەجید ئەمین)ی بڵاوكردهوه كه بكوژی ئەحمەد ئازا، خوێندكاره تهمهن 18 ساڵهكهی كهركوكه.
دهزگای دژه تیرۆر رایگهیاندوه كه دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد بە مەبەستی دۆزینەوەی بکوژی خوێندکاری پلە یەکی عێراق لە شاری کەرکوک، توانرا بە هەماهەنگی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای کەرکوک، تاوانبار (هەرێم جەبار مەجید ئەمین) لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیرکرا.
ڕۆژی 29ی تشرینی دووەمی 2022، لە نزیك كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لە دەرەوەی شاری كەركووك تەرمی خوێندکار ئەحمەد ئازاد کە تەمەنی 18ساڵ بوو دۆزرایەوە کە بە بە فیشەك کوژرابوو، ئەحمەد ساڵی ڕابردوو لە پۆلی 12 لە یەكەمەكانی سەر ئاستی كەركوك بووە لە خوێندنی كوردی، بكوژهكهشیی لە چەمچەماڵ دەستگیرکرا.
بكوژهكه پێشتر قوربانییەكەی ناسیوە، پۆلیسی کەرکوک ئەو زانیارییەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، دواتر زانیاریی زیاتر لەبارەی كەیسەكەوە بڵاودەكەنەوە.
بەپێی وتەی كەسوكاری، ئهحمهد بە مەبەستی کڕینی یارییە ئەلیکترۆنییەکان چووبووە بازاڕ و بڕی 800 دۆلاری پێبووە، لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە سواری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاكسی بووە كە دوو کەسی تیادا بووە و تا دۆزینەوەی تەرمەكەی لە رۆژی دواتردا بێسەروشوێن بوو.
PM:05:22:09/12/2022
ئهم بابهته 1960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت