سۆمۆ هەڵوێستی خۆی لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە ئاشکرا کرد


وێستگه‌نیوزـ

كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی دووەمدا ئاستی بەرهەمی نەوتی عێراق 4.43 ملیۆن بەرملین نەوتی خاوی رۆژانە بووە کە 221 هەزار بەرمیل نەوتی کەمتر بووە لە ئاستی بەرهەمی مانگی ترشینی یەکەم.

کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بڵاویکردەوە، ئاستی بەرهەمی نەوتی عێراق لەگەڵ پشکی دیاریکراوی ئۆپیک پڵەسدا هاوتەریبە و بۆ مانگی تشرینی دووەم کە لە مانگی حوزەیرانەوە بەو جۆرەیە.

باسی لەوەشکردووە، عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمیکردووە لە ناوخۆدا بە بڕی 92 هەزار بەرمیلی رۆژانە و لە ئاستی هەناردەشدا بە بڕی 63 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق رایگەیاندبوو، کە عێراق پابەندە بەو بڕەی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بۆی دیاری دەکات.

لە لایەکی دیکەشەوە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاشکرای کرد، خۆی و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق وردترین ستانداردی بەبازاڕکردنیان گرتوه‌تەبەر بۆ بەدەستهێنانی باشترین نرخ بۆ نەوتی خاو، ئەمەش بەهۆی ئەو ئاڵنگارییەی رووبەڕووی بازاڕە جیهانییەکانی نەوت دەبنەوە.


AM:09:59:09/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت