هێزێکی سوپای ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی رووسیا جێگیردەکرێت


وێستگه‌نیوزـ

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئێستۆنیا رایانگەیاند، ئەمریکا بە نیازە لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزی زەمینی زیاتر لە ناوچەی ئیستۆنیای هاوسنوور لەگەڵ رووسیا جێگیر بکات، ئەمەش لە پێناو پشتیوانی و پاراستنی بەشی رۆژهەڵاتی هاوپەیمانانی باکوری ئەتلەسی ناسراو بە ناتۆ.


وەزارەتی بەرگری ئیستۆنیا راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، یەکەیەکی هێزی مارێنزی ئەمریکی کە نزیکەی 80 بۆ 250 سەرباز دەبن لە سەر سنوورەکانی رووسیا بڵاوبوودەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە یەکە سەربازییەکەی ئەمریکا هەڵگری سیستەمی هیمارس بن، کە سیستەمێکە تایبەتە بە مووشەکی جووڵەی هەستیار و کەلوپەلی فەرماندەیی سەربازی و چەندین سیستەمی کۆنتڕۆڵی تایبەت بەو کەلوپەلانەیان پێ بێت.

لای خۆیەوە هانۆ بیڤکۆر، وەزیری بەرگری ئیستۆنیا رایگەیاند، ئەم بڕیارە رۆڵی گەورەی سەربازی ئەمریکا لە ئیستۆنیا و وڵاتانی بەڵتیک دەنوێنێت، ئەمەش رەنگدانەوەی پابەندبوونی ئەمریکایە بە ئاسایشی ئەو ناوچانە و پێگەی ناتۆش بەرەوەپێش دەبات.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو حکومەتی ئستۆنیا کە هاوسنوورە لەگەڵ روسیا رایگەیاند، دەبنە خاوەنی سیستەمی هیمارسی سەربازی پێشکەوتوو بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریکردنیان، لە رێگەی پڕۆژەیەکی بەرگری سەربازی کە یەکەمین جارە وڵاتانی بەڵتیک بەخۆیەوە بینیبێتی و بەهاکەی دەگاتە 200 ملیار دۆلار.

لە راگەیندراوی دیکەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تالینی پایتەخت رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەهێزکردنی هێزەکانی ناتۆ و لە ماوەی رابردوو لە لوتکەی ناتۆ لە مەدرید رێککەوتنی لەسەر واژوو کراوە.




AM:09:22:09/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو