نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له دابه‌زین
وێستگەنیوزـ
نرخی نەوت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه له دابه‌زین، سه‌ره‌ڕای ئەوەی وڵاتانی ئۆپێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بە جێگیری هێشتەوە، به‌ڵام دابه‌زینی نه‌وت به‌رده‌وامه.
ئەمرۆ هه‌ینی 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 66 سه‌نته، له‌كاتێكا دوێنێ پێنجشه‌ممه به 77 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوە ده‌كرا.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 97 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 72 دۆلار و 69 سەنت بوو.
هه‌رئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 796 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
AM:08:10:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت