بۆ یەکەمجار زەنگی ئاگادارکردنەوە لەمۆبایلی هاوڵاتیانی ئەڵمانیا لێدرا


وێستگەنیوز- ئەڵمانیا

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 8ـی 12ـی 2022، زەنگی ئاگادارکردنەوە لەمۆبایلی هاوڵاتیانی ئەڵمانیا لێدرا، ئەگەرچی زەنگەکە بۆ تاقیکردنەوەبوو، بەڵام دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروستبوو.

دانیشتوویەکی ئەڵمانیا، بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند ئەمە یەکەمینجارە لەمێژووی ئەڵمانیا ئەو زەنگە لەڕێگەی مۆبایلی هاوڵاتیانەوە لێبدرێت، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی دروستکرد، ئەگەرچی پێشتریش هاوڵاتیان ئاگادارکرابوونەوە.

زەنگەکە بۆ ئاگاداری هاوڵاتیان بوو تاوەکو بۆ هەر کارێکی نەخوازراو ئاگاداربن، وەک بۆمب یان کاری تیرۆرستی یان پیسبوونی ئاوی خواردنەوەو هێرشی مووشەکی.

ئەم زەنگی ئاگادارکردنەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی ڕووسیا لەئەوروپا و  شکستهێنانی هەوڵێکی کودەتای سەربازی لە ئەڵمانیا.

دوێنی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی 25 کەسیان بە تۆمەتی پلاندانان بۆ کودەتا بەسەر حکومەتدا راگەیاند.

میدیای ئەڵمانیا باسی لەوەشکردووە، لە بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 3 هەزار پۆلیس لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە 130 شوێنی تایبەت بەو گرووپە. 
 
بە گوێرەی داتاکان، ئەو گرووپە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا کۆمەڵێک لە ئەندامەکانیان پڕچەک کردووە و پلانیان داناوە هێرش بکەنە سەر دامەزراوەکانی حکومەت بە مەبەستی رووخاندنیان و دامەزراندنی "دەوڵەتی" تایبەت بە خۆیان. 
 
ئەوەش ئاشکراکراوە، لە کۆی 25 ئەندامە دەستگیرکراوەکان، دوویان نیشتەجێی نەمسا و ئیتاڵیا بوون.


PM:02:26:08/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 2048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو