نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌


وێستگەنیوزـ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شوان هادی، لە نوسینگەی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند: هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ بانكی ناوه‌ندی دەگه‌ڕێتەوە كه‌ بڕێكی كه‌متر دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌.

لە لایەکی دیکەوە، لە هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی رێژەی خستەنە بازاڕی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە و بەو هۆیەشەوە لە بازاڕەکانی دراودا نرخی یەک دۆلار بۆ زیاتر لە هەزار و 500 دیناری عێراقی بەرزبووەوە لە کاتێکدا بانکی ناوەندی خۆی بە هەزار و 460 دینار دەیخاتە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاند، بەهۆی دامەزراندنی پلاتفۆڕمێکی ئەلیکترۆنی لە فرۆشتنی دۆلار و ئاڵوگۆڕی دراو بڕی خستنە بازاڕی دۆلاری کەمکردووەتەوە چونکە بەشێک لە بانکەکان ئامادەنین بەشدار بن لەو پلاتفۆڕمەدا و تاوەکو ئێستاش بە راستەوخۆیی دۆلار دەکڕن.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق چوار بانکی ناحکومی بەهۆی تێوەگلانیان لە بردنی پارەوە و لەسەر داوای وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە کڕێنی دۆلار لە بانکی ناوەندی دوورخستەوە.

لایخۆشیانەوە، نزیکەی 100 پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق رەتیان کردەوە دەنگ بدەن بە بودجەی نوێی عێراق ئەگەر نرخی دۆلار نەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشووتری.

نرخی وەرگرتن بەمشێوەی خوارەوەیە:

100 دۆلار به‌ 150 هه‌زار و 400 دیناره‌.

100 یۆرۆ به‌ 157 هه‌زار و 250 دیناره‌.

100 پاوه‌ن به‌ 181 هه‌زار و 500 دیناره‌.

‎100 لیره‌ی توركی به‌ هه‌شت هه‌زار و 150 دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ چوار هه‌زار و 200 دینار.


AM:11:27:08/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 9732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت