له‌ ناسریه‌ سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و 15 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی ناسریە. وێنە: میدیا عێراقییەکان

وێستگه‌نیوزـ

گرژی و پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری ناسرییه‌، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و داواكردنی خۆپیشانده‌ران بۆ ئازادكردنی چالاكوانێك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، خۆپیشاندان له‌ شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەمنی ئاشکرایکرد لەئەنجامی خۆپیشاندانێک لە شاری ناسریەی سەربە پارێزگای زیقار سێ خۆپیشانده‌ر کوژراوە و 15 کەسی دیکەش برینداربوون، ئەوەشخراوەتەڕوو، کوشتن و برینداربوونی خۆپیشاندەران بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە بووە لە شەقامی زەیتونی شارەکە.

باس له‌وه‌شكراوه‌، دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروست بووە هێزە ئەمنییەکان رووبەرووی خۆپیشاندەرەکان بوونەتەوە و تەقەیان لێکردوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوێنێوە خۆپیشاندان لەپارێزگای زیقار بەمەبەستی پشتیوانی و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ چالاکوان حەیدەر زەیدی، کە بە هۆی تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەتۆمەتی سوکایتی پێکردنیان لەدژی تۆمارکرابوو و لەئەنجامدا سێ ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە دەستی پێکردووە.




PM:08:48:07/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 2624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت