باڵیۆزخانه‌ی رووسیا لە ئەڵمانیا: هیچ پەیوەندییەکمان له‌گه‌ڵ هیچ گروپێكی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیادا نییه
وێستگەنیوز_
باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یێنێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ هیچ گروپێك له‌ناوخۆیی ئه‌ڵمانیادا نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی له زاری باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له ئه‌ڵمانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ گروپێكی تیرۆرستی و نایاسایی له‌ناوخۆی ئه‌ڵمانیادا هه‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له كاتێكدایه، ئەمرۆ بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا بەبەشداری 3 هەزار پۆلیس لە 11 هەرێمی جیاوازی ئەڵمانیا 25 ئەندامی ئەو گروپە "توندڕەوەیان" دەستگیرکردووە.
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا رایگەیاند: پۆلیسی فیدراڵی هەڵمەتێکی فراوانی بۆ سەر چەندین شوێنی تایبەت بە گرووپی ناسراو بە 'خایستبورگەر' واتە 'هاووڵاتییانی رایخ' کردووە و 25 ئەندامی دەستگیرکردوون.
راشیگەیاند، "ئەو گرووپە تیرۆریستییە ئامادەکاری تەواویان کردبوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تووندوتیژانە لە رێگەی کۆمەڵێك چەکدارەوە هێرش بکەنە سەر پەرلەمان."
گرووپی "خایستبورگەر" بە "جووڵەی یاخود بزووتنەوەی خایستبورگەر" ناسراون، گرووپێكی راستڕۆیی سیاسین، لە چەند گرووپێکی تووندڕەو پێکدێن؛ باوەڕیان بە دەوڵەتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا نییە و کار بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی "رایخی ئەڵمانی" دەکەن کە لە نێوان ساڵانی 1871 تاوەکو کۆتایی ساڵی 1918دا لە دەسەڵاتدا بوو.
PM:01:49:07/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت