میدیاكانی عێراق: ده‌یان ملیار دیناری دیكه له بانكێك دیارنه‌مان
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌ك به سایتی سۆمه‌رییه نیوز-ی راگه‌یاندوه كه له بانكی یۆنایتد بۆ وه‌به‌رهێنان، 69 ملیار دیناری وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق دیار نه‌ماوه.
سایتی سۆمه‌رییه نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و 69 ملیار دیناره پاره‌ی وه‌زاره‌تی بارزگانیی عێراق بووه‌و له بانكی یونایتد بۆ وه‌به‌رهێنان دانراوه‌و ئێستا پاره‌كه به "ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو" هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت كه بانكی ناوبراو ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه بخاته‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی بارزگانی یان بۆی حه‌واڵه بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی زیاترله 2 ملیار دۆلار له عێراق هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه، دۆسیه‌كه ناسراوه به "دزیی سه‌ده" و چه‌ند لایه‌نه‌ێكی ده‌سه‌ڵاتداری جڵه‌و به‌ده‌ست تێوه‌ی گلاون و ده‌وترێت ئه‌و لایه‌نانه له‌رێگه‌ی كۆمپانیای وه‌همییه‌وه زیاترله 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریان له داهاتی باجی گشتی ده‌رهێناوه‌و بردویانه.
یه‌كێك له تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ناوی "نور زوهه‌یر جاسم"، دوێنێ دووشه‌ممه به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا، ئازادكردنه‌كه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و له‌وباره‌یه‌وه دادوه‌ر زیا جه‌عفه‌ر، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌رخ له به‌غدا رایگه‌یاندوه كه تۆمه‌تباری ناوبراو به‌پێی یاساكانی دادگای تاوان ئازاد كراوه.
دوای ئازادكردنیشی، ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه كه پشكی نور زوهه‌یر-ی تۆمه‌تبار له دزینی ئه‌و پاره‌یه‌دا، نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بووه‌و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا له‌گه‌ڵی، زوهه‌یر ره‌تیكردوه‌ته‌وه ناوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بهێنێت كه له پشت ئه‌و دزییه گه‌وره‌یه‌وه‌ن.
PM:08:40:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت