قوباد تاڵەبانی دڵنیایی به بازرگانانی سلێمانی ده‌دات، جێبه‌جێكردنی شه‌قامی ١٠٠ مەتریش بەرده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو كۆبونه‌وه‌ی جیاجیای له‌گه‌ڵ ژمارره‌یه‌ك بازرگانی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شه‌قامی ١٠٠ مەتری ئەنجامدا.
له باره‌ی كۆبونه‌وه‌كانه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "دڵنیاییمان-دا بە بازرگانان لە پشتیوانیکردنی زیاتری بازاڕی سلێمانی و بەهێزکردنی زیاتری کەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی لەشارەکەدا. "
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شه‌قامی ١٠٠ مەتری سلێمانیش، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "جەختمان کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی."
PM:08:12:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت