دهۆك..روداوێكی هاتوچۆی سه‌خت گیانله‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەكیی ئیبراهیم خەلیل كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك وێنه‌كانی روداوه‌كه‌ی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ روداوه‌كه‌ لەسەر رێگەی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل و لە نزیك گوندی باكرما رویداوه‌.

ده‌شڵێت: لە نێوان بارهەڵگرێك و تۆیۆتا كرۆلا- تاكسی بووه‌و بەهۆیەوە یەكێك لە سەرنشینەكان گیانی لەدەستداوه‌و دوو كەسی دیكەش برینداربوون و زیانی ماددیش كەوتوەوە.


PM:07:47:04/12/2022








ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت