هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانی بۆ چەند وڵاتێکی دیکەش دەستیپێکرد

‌وێنە: AFP

وێستگه‌نیوزـ

کەشتییەکی هەڵگری دانەوێلەی ئۆکرانی گەیشتە بەندەری جیۆبۆتی ئیسیوبیا، ئەمەش یەکەمین هەوڵی ناردنی هەڵمەتی خۆراکە بۆ ئەو وڵاتانەی تووشی وشکەساڵی و برسێتی بوونەتەوە و سەرۆکی ئۆکرانیاش دەڵێت، "خۆراک و هیوا دەگوازینەوە".


لە هەفتەی رابردوو ئۆکرانیا و وڵاتانی هاوپەیمان، دەستپێشخەری هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار دەستپێکرد، و هەڵمەتی هەناردەکردنەکەش وڵاتانی ئیسیوبیا و سودان و باشووری سودان و سوماڵ و کۆنگۆ و کینیا و یەمەن دەگرێتەوە.

لای خۆشیەوە ڤۆلۆدۆمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە رێگەی کەشتیەکی هەڵگری 25 هەزار ته‌ن گەنم، "خۆراک و هیوا دەگوازینەوە بۆ ئەو وڵاتانە".

ئاماژەی بەوەشدا، کەشتییەکە گەیشتووەتە بەندەری دۆرالیە لە ناوچەی جیبوتی لە ئیسیوبیا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی هەینی رابردوو ڤۆلۆدمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی سەری ساڵی داهاتوو نزیکەی 60 کەشتی دەستدەکەن بە گواستنەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانی بۆ وڵاتە جیاوازەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگی ئابی ئەمساڵ، وەزارەتی ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا رایگەیاند، یەکەم کەشتی هەڵگری دانەوێڵەی هەناردەکراو لە ئۆکرانیەوە گەیشتە تورکیا بەمەبەستی پاراستنی بازاڕەکانی جیهان لە قەیرانی گرانی دانەوێڵە.


AM:08:55:04/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت