نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی هێرش دەکاتە سەرکەناڵی ڕووداو


وێستگەنیوز-

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی لاهور شێخ جەنگی هێرش دەکاتە سەرکەناڵی ڕووداو و لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت:جارێکی تر سەلماندیان کە ناتوانن بانگەشەی پیشەییبوون و ڕاستگۆیی بکەن و ئەوەیان تەئکید کردەوە کە ڕووداو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی سیاسی و مەرامی کەسی دروستبووە، نەک کاری ڕاگەیاندن کە پیشەیەکی گرنگ و پیرۆزە. 

نووسینگەی رۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگی لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو کەناڵە چەند جارێک و لە ڕێگەی چەند کەسێکەوە داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکیان کرد، سەرباری چەند جارێک ڕەتکردنەوە لەلایەن بەڕێزیان، بەڵام بڕیاربەدەستانی کەناڵەکە نیەتپاکی خۆیان دەربڕی و بە گرنگییەوە داوای ئەنجامدانی ئەو چاوپێکەوتنەیان کردەوە، هەر بۆیە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی ڕەزامەندی دەڕبڕی، بەو مەرجەی دەقی چاوپێکەوتنەکە وەک خۆی لەو کەناڵە بڵاو بکرێتەوە ". 

بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکە، "چاوپێکەوتنێکی دوو کاتژمێری ئەنجامدا و تیادا ڕاشکاوانە ڕا و سەرنج و ڕەخنە و بۆچوونەکانی خۆی لەسەر کۆی  گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە خستە ڕوو، بەڵام بەداخەوە کەناڵی ڕووداو نەیتوانی بەرگەی قسەکانی بەڕێزیان بگرێت، هەروەک پێشبینی کرابوو بەهۆی هەندێک قسەی هەق و ڕەق لەسەر دەسەڵاتی ئەمڕۆی هەرێم و لایەنی سیاسی و تێوەگلانیان لە گەندەڵی و بەشێکی قسەکانیش کە دڵخوازی ڕووداو نەبوو لەسەر ئەو کەسانەی کە تەمویلی کەناڵەکە دەکەن، خاوەنی بەڵێنی خۆیان نەبوون و ئامادەنەبوون چاوپێکەوتنەکە بڵاوبکەنەوە". 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

وەک ئاشکرایە لە ڕابردوودا بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ و بە هۆکاری ئەوەی کە بە کەناڵێکی نا بەرپرسی زانیوە و کاری ڕاگەیاندنیان بۆ بەرژەوەندیی کەسی و سیاسی کردووە، بەڕێز لاهور شێخ جەنگی کەناڵی ڕووداوی بایکۆت کردبوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو کەناڵە چەند جارێک و لە ڕێگەی چەند کەسێکەوە داوای   ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکیان کرد، سەرباری چەند جارێک ڕەتکردنەوە لەلایەن بەڕێزیان، بەڵام بڕیاربەدەستانی کەناڵەکە نیەتپاکی خۆیان دەربڕی و بە گرنگییەوە داوای ئەنجامدانی ئەو چاوپێکەوتنەیان کردەوە، هەر بۆیە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی ڕەزامەندی دەڕبڕی، بەو مەرجەی دەقی چاوپێکەوتنەکە وەک خۆی لەو کەناڵە بڵاو بکرێتەوە، چاوپێکەوتنێکی دوو کاتژمێری ئەنجامدا و تیادا ڕاشکاوانە ڕا و سەرنج و ڕەخنە و بۆچوونەکانی خۆی لەسەر کۆی  گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە خستە ڕوو، بەڵام بەداخەوە کەناڵی ڕووداو نەیتوانی بەرگەی قسەکانی بەڕێزیان بگرێت، هەروەک پێشبینی کرابوو بەهۆی هەندێک قسەی هەق و ڕەق لەسەر دەسەڵاتی ئەمڕۆی هەرێم و لایەنی سیاسی و تێوەگلانیان لە گەندەڵی و بەشێکی قسەکانیش کە دڵخوازی ڕووداو نەبوو لەسەر ئەو کەسانەی کە تەمویلی کەناڵەکە دەکەن، خاوەنی بەڵێنی خۆیان نەبوون و ئامادەنەبوون چاوپێکەوتنەکە بڵاوبکەنەوە، بەمەش بەڕێز لاهور شێخ جەنگی ڕووی ڕاستەقینەی کەناڵی ڕووداوی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرا کرد بەم کارەیان کە پێچەوانەی ئەخلاقیاتی کاری ڕاگەیاندنە، جارێکی تر سەلماندیان کە ناتوانن بانگەشەی پیشەییبوون و ڕاستگۆیی بکەن و ئەوەیان تەئکید کردەوە کە ڕووداو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی سیاسی و مەرامی کەسی دروستبووە، نەک کاری ڕاگەیاندن کە پیشەیەکی گرنگ و پیرۆزە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی
بەڕێز لاهور شێخ جەنگی


PM:04:50:03/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 9552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو