یه‌كه‌م كۆمپانیای ئینته‌رنێت به فه‌رمی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای Earthlinkی تایبه‌ت به دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له عێراق به‌شداربوانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه نرخی ئینته‌رنێت كه‌م ناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڕیاریدا كۆمپانیاكان نرخه‌كه به‌ڕێژه‌ی 20% كه‌م بكه‌نه‌وه.
كۆمپانیای ناوبراو به‌شداربوه‌كانی خۆی له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ئاگادار كردوه‌تته‌وه كه نرخی كارتی ئینته‌رنێت كه‌م ناكه‌نه‌وه‌و نرخه‌كان وه‌ك ئێستا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێته كه دژبە بریارەکەی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرا دەكرێت، وەزارەتەکە بڕیاریداوە نرخی كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت به‌رێژه‌ی 20% كه‌م بكرێته‌وه و داوای لە کۆمپنیانکان کردوە پابەندبن، ئەگەرنا روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
له میدیاكانی عێراق وابڵاوكراوه‌ته‌وه كه کۆمپانیای Earthlink كۆمپانیایه‌كی ئوردونی ئەمریکی ئیماراتییه و بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ خزمەتگوزاری خراپیان بە هاوڵاتیانی عێراقی دابین کردووە.
PM:11:54:02/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 7996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت