سودانی سه‌ردانی عه‌لاویی كرد
وێستگه نیوزـ
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری كرد و دۆخی گشتیی وڵاتی له‌گه‌ڵ باس كرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سودانی سه‌ردانی عه‌لاویی كردوه‌و پێكه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخی گشتیی وڵات كردوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، سودانی و عه‌لاوی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه گرنگه حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه.
به‌پێویستیشیان زانیوه درێژه به‌و رێوشوێنانه بدرێت كه حكومه‌تی ئێستای عێراق له بواری بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی گرتویتیه به‌ر.
PM:11:11:02/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت