وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بۆ كۆمپانیاكان: كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ ئینته‌رنێتیش ده‌گرێته‌وه، خۆتان روبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی مه‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاگادارییه‌كی توند بۆ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ده‌رده‌كات و ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌وانی به‌ریژه‌ی 20% نرخه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمیی عێراق، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راگه‌یاندوه كه نرخی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتیش به‌رێژه‌ی 20% كه‌مده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه.
"داوا له سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ین پابه‌ند بن و نرخه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه." وه‌زاره‌ته‌كه وای وتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڕیاریدابوو نرخی كارتی مۆبایل كه‌مبكرێته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ش له 1ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.
PM:10:16:02/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 3684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت