وەزیری پەروەردە: دەیان کەسمان لەسەر گەندەڵی لابردووە
وێستگهنیوزـ
وەزیری پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، دەیان کەسیان لەسەر گەندەڵی لابردووە و چاوپۆشی له كهسیش ناكهن و نهشیان كردووه.
وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەو قوتابخانەیەی بڕیاربوو لە هەولێر دروستبکرێت، دەبرێتە قەزای کۆیە دروست دەکرێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە سێ ناوەندی خوێندن داخراوە.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا و لە 28ی مانگی ئەیلوولەوە، زیاتر لە سێ جار ئێران بە چڕی بۆردومانی هێزەکانی دیموکرات و کۆمەڵەی لە کۆیە و لە نزیک پردێ و لە زڕگوێزی سلێمانی و دەڤەری برادۆست کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 15 شەهید و زیاتر لە 65 کەس بریندار بوون.
PM:01:56:01/12/2022
ئهم بابهته 2952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت