بەرگری شارستانی هەولێر: بە شێوەیەکی زۆر باش لە ئامادەباشیداین بۆ رووبەرووبوونەوەی لافاو
وێنە.. ئەرشیف
وێستگەنیوز_
له‌باره‌ی دروستبوونی حاڵه‌تی نه‌خوازراو، به‌رگری شارستانی هه‌ولێر داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له رێگه‌ی ژماره‌كانی كۆنتڕۆڵ په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ـی تشرینی دووه‌می 2022، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو تێیدا هاتووه: بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو و بە هاناوەچوونی پرۆسەی رزگارکردنی هاوڵاتیان، تیمەکان لە تەواوی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بە شێوەیەکی زۆرباش لە ئامادەباشیدان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، داوا له دانیشتوانی هەردوو سنوورەکانی شه‌قڵاوە و کۆیە بە سەرجەم شارەدێ و ئاواییەکانیشهوه ده‌كات، له‌كاتی هه‌بوونی حاڵه‌تی نه‌خوازراو، په‌یوه‌ندی بكه‌ن.
به‌رگری شارستانی ژمارەکانی کۆنتڕۆڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه، داواده‌كات له‌كاتی پێویست هاوڵاتیان په‌یوه‌ندی بكه‌ن كه پێكهاتوون له ( 115 ) یاخوود (125).
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌رگری شارستی هه‌ولر رایگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارینی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر هیچ جۆره حاڵه‌تێك رووی نه‌داوه كه ببێته هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر گیانی هاوڵاتیان و دڵنیایی دایه خه‌ڵك كه تیمه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان.
PM:02:27:25/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت