شاره‌وانی سلێمانی داوایه‌كی به په‌له له هاووڵاتییان ده‌كات
سلێمانی لە کەشێکی باراناویدا..
وێستگهنیوزـ
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له‌كاتی بارانباریندا هه‌ستن به پاككردنه‌وه‌ی گه‌لی سه‌ربان و حه‌وشه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له ماڵه‌كانیان به دوور بن.
له ئاگاداریه‌كی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی تشرینی دووه‌می 2022، بڵاویكردووه‌ته‌وه تیایدا هاتووه: "داواکارین لە هاووڵاتییان، لەکاتی باران باریندا هەستن بە پاکكردنەوەی گەلی سەربان و حەوشەی ماڵەکانیان، کە لەم وەرزدا بەهۆی وەرینی گەڵاوو گوڵی دار‌و درەختەوە تووشی داپۆشین و گیران دەبێت".
ده‌شڵێت: "داواكارین هاوکارمانبن لە پاکڕاگرتنی مەنهۆلەکانی بەردەم ماڵەکانیان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە و ئاو له ماڵه‌كانیان كۆ نه‌بێته‌وه".
ئاگادارییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌كاتێكدا دێت كه له دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك شوێن به‌هۆی بهلێزمهیی بارانه‌كه‌وه لافاو درستبووه.
PM:01:00:25/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 7808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت