بریندارێكی تری تهقینهوهكهی دهۆك گیانی له دهستدا
نێچیرڤان عەبدولعەزیز
وێستگهنیوزـ
نێچیرڤان عەبدولعەزیز، یەکێکی دیکە لە بریندارانی تەقینەوەکەی شەوی دووشەممەی شاری دهۆک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.
شەوی دووشەممە تانکی غازی سەمونخانەیەک لە دهۆک تەقییەوە، بەوهۆیەوە تا ئێستا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و 31 کەسیش برینداربوون.
یەکێک لە کەسوکارانی نێچیرڤان عەبدولعەزیز رایگهیاند، رێژەی سووتانی جەستەی 95% بوو. بەیانیی ئەمڕۆ لە تورکیا گیانی لەدەستدا.
بڕیارە لە چەند کاژێری داهاتوودا تەرمی نێچیرڤان عەبدولعەزیز بۆ زاخۆ بگەڕێندرێتەوە.
ئێوارهی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووهمی 2022، بەهۆی تەقینەوەی سیستمێکی شۆفاژ، خانوویەکی سێ نهۆمی لە سلێمانی رووخا و بەهۆیەوە 15 كهس گیانیان له دهستدا و 12ی دیکە برینداربوون.
PM:12:16:25/11/2022
ئهم بابهته 1176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت