بەهۆی بارانی بەلێزمەوە هێڵی کارەبا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق پچڕا


وێستگه‌نیوزـ

بەرێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی باران بارین لە هەندێک قەزا و ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین هێلی کارەبا پچڕاوە و تیمی ئەندازیاری ئەو پارێزگایە راسپێدراون بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان.

مەروان شهاب، بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای سەڵاحەدین بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بارینی بارانی بە لێزمە لە پارێزگاکە لە هەندێک ناوچەی سەڵاحەدین بە تایبەتی لە باشوری پارێزگاکە هێڵی کارەبا بڕاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، خراپی دۆخی کەشوهەوا بووەتە هۆی لە کارکەوتنی کارەبای هەندێک لە شارەکانی تکریت و سامەرا و قەزای بەلەد و دوجەیل و ئەلدەور.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمی ئەندازیاری و تەکنینی پارێزگای سەڵاحەدین راسپێردراون بۆ چاککردن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کارەبا لەو ناوچانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو هەریەکە لە کەشناسی هەرێم و عێراق رایانگەیاند، شەپۆلێکی باران بارینی بە لێزمە رووبەڕووی ناوچەکانی هەرێم و ناوەڕاستی عێراق دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.


PM:12:06:25/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو