ئومێد خۆشناو: ئه‌مشەو بارانێکی چڕ دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە


وێستگە نیوز-

پارێزگاری هەولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مشەو بارانێکی چڕ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە. 

ئه‌مڕۆ  پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییه‌كه‌دا وتی: ئەمشەو شەپۆلێکی چڕی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و دوانیوەڕۆی سبەی کاریگەریی شەپۆلەکە زۆر بەهێزدەبێت و سەرجەم سنوری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، به‌جۆرێك كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی هەینی تا كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە زیاترین کۆبوونەوەی ئاوی باران لە پارێزگای هەولێر روودەدات". 

"دوای هۆشداریی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین، کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدا و هەڵسەنگاندنمان بۆ سەرجەم ئەو ئامادەکارییانە کرد کە لە رابردوو ئەنجاممانداوە". پارێزگای هه‌ولێر وای وت.

ئاشكراشیكرد كه‌ لە وەرزی هاوینەوە دەستیانکردوه‌ بە ئامادەکاری بۆ روبەڕوبونەوەی لافاو و مەنهۆڵ و رێرەوە سرووشتییەکانی ئاومان پاککردەوە بۆ ئەوەی مەترسیی لافاو کەم بکەینەوە، بەڵام ئێستاش ئەو مەترسییە هەر هەیە.


PM:09:30:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو