بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ بانکی رافیدەین دادەنرێت


وێستگەنیوز_

بە فەرمانى ئەمینداریەتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین گۆڕدرا. بە وتەى ئەندامێکى لیژنەى دەستپاکی پەرلەمانى عێراقیش ئەو گۆڕانکارییە پەیوەندیی بە دۆسیەى "دزینى" 2.5 ملیار دۆلارەکەوە هەیە و هەفتەى داهاتوو بەرپرسی دیکەش لەسەر هەمان دۆسیە لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە.
 
بەگوێرەى نووسراوێک، کە حەمید غازى، ئەمیندارى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیران لە 20ى تشرینى دووەمى 2022 دەریکردووە، بڕیاردراوە بە دانانى د. عەلى کەریم حوسێن، لە شوێنی عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵڵا لە پۆستى بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین.
 
عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵڵا، کە لە 6ـی 12ـی 2021، دەستبەکاربووە و لە 6ـی 11ـی 2022، لە پۆستەکەی نەماوە، محەممەد سەمیر عەباس بە وەکالەت لە شوێنەکەی دانراوە.
 
دانانى بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین لەدواى ئەوە هات کە لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا دەستەى دەستپاکیى عێراق لێکۆڵینەوەى دەستپێکرد لەبارەى دزینى 2.5 ملیار دۆلارى هەژمارى بانکى سپاردەى دارایی بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى باجى عێراق لەو بانکە.


PM:04:14:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو