روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ: تورکیا بە چڕی کۆبانێ و حەسەکە بۆردومان دەکات


وێستگەنیوز_

ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان چڕدەبنەوە و ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنووری حەسەکە و کۆبانێ و مەنبجی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە 24ـی 11ـی 2022، روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ پێنجەم رۆژ لەسەریەک لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا بەردەوامە.

ئەمڕۆش تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەک گوند و ناوچەی لە سنووری ناحیەی زرگان لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەسەکە و سنووری کۆبانێ بۆردومانکردووە، لەناو ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون پاڵاوتگەی نەوت و غاز و خاڵی سەربازیی ھەیە، بەڵام ھێشتا زیانی ھێرشەکان نەزاندراون.

ھاوکات ئاژانسی ھاوار رایگەیاندووە، تورکیا ھێرشە ئاسمانییەکانی چڕکردووەتەوە و بەرەبانیی ئەمڕۆ ژمارەیەک گوندی لە سنوورەکانی رۆژئاوای مەنبج بۆردومانکردووە.


PM:02:36:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو