وەزارەتی کارەبای هەرێم: بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە قۆناغی کۆتایدایە


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستا بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی كارەبا لە قۆناغی کۆتاییدایە.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەشکردوە، حکومەت هەوڵیداوە بە باشترین سیستم سێکتەری کارەبا بەرەوپێش ببات و دوای ئەوەی دیراسەی سیستەمی چەند وڵاتێکی پێشکەوتوو کرا لە بواری کارەبای نیشتیمانیی، یەکێک لەو سیستەمانەی زۆرترین کاری پێدەکرێت و سەرکەووتو بوو سیستەمی پێوەری زیرەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئێستا بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی لە قۆناغی کۆتاییدایە و زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار پێوەربەستراوە و تەواوی ئەو گرفت و کێشانەیان چارەسەر کرد کە لە سەرەتای پڕۆژە بۆ هاوبەشان دروست بوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، یەکێک لە خاڵە ئەرێنییەکانی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشان ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک خوێندنەوەی هەڵەی تیا نییە و سەرپێچی و زیاد بەکارهێنانی کارەباش راستەوخۆ ئەو سیستەمە قبوڵی ناکات، ئەمەش وایکردووە هاوبەشانی کارەبا سوودمەندی یەکەم بن تێیدا.


PM:12:20:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت