کەسی یەکەمی زۆربەی لەلایەنە سیاسییەکان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە دوکان لە کۆبوونەوەدان
دیمەنێک لە کۆوونەوەکە
وێستگەنیوز-
پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه 24ی تشرینی دووهمی 2022، سەرکردەی زۆرینەی لەلایەنە سیاسییەکانی هەرێم جگە لە نەوەی نوێ، گەیشتوونەتە دوکان بەمەبەستی کۆبوونەوە لهگهڵ بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان.
لهنیا بهختیار، پهیامنێری وێستگهنیوز له دوكان رایگهیاند: بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات، كۆمهڵی دادگهری، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنهوهی گۆڕان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی و حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان لە ئاستی باڵا بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە.
هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتی کۆبوونەوەکە نەکراوە، بۆیە بەرپرسانی ئەو حزبە ئامادەی کۆبوونەوەکە نین.
سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندبوو، کۆبونەوەکە لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی بارودۆخی هەرێمەوە.
هاوکات نەوەی نوێش رایگەیاندووە، بەشداری هیچ کۆبونەوەیەک نابن کە سەد لە سەد دڵنیا نەبن کە کۆبونەوەکە لە بەرژەوەندی خەلکە و ئەجندا و ئامانجەکەی رون نەبێت، جا ئەو کۆبونەوانە لە سەری رەش بێت یان لە دوکان بێت یاخود لە سەرۆکایەتی هەرێم بێت.
PM:12:00:24/11/2022
ئهم بابهته 1704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت