لە گەڕەکێکی هەولێر بۆنی غاز بڵاوبووەتەوە و گەڕەکەکە چۆڵکراوە
وێستگهنیوزـ
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە کە ماڵێک ویستویەتی تانکی غازەکەی هەڵبگرێت و لەکاتی هەڵگرتن غازێکی زۆری لێچووە و بەهۆیەوە بۆنی غاز بڵاوبووەتەوە و گهڕهكهكه چۆڵكراوه.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژهی بهوهشدا، رووداوەکە لە گەڕەکی خانزاد بووە و ئەو کۆمپانیایهی چووە بۆ هەڵگرتنەوەی تانکی غازەکە کۆنترۆڵیان لەدەستداوە و غازێکی زۆری لێ چووە و گەڕەکە چۆڵکراوە.
بهپێی زانیارییهكان، دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە هێشتا بۆنی غاز لە گەڕەکەدا ماوەتەوە و خەڵکی گەڕەکەکە هێشتا نەگەڕاونەتەوە.
بەرگری شارستانی هەولێر راشیگەیاندووە، لە ئێستادا هیچ مەترسییەک نەماوە لە گەڕەکەکە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی غازی ئێڵ پی جی یەوە، لەماوەی رابردوودا دوو تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە لە سلێمانی 15 کەس گیانیان لەدەستدا و لە دهۆکیش لە بەشە ناوخۆییەک تەقینەوە روویدا و شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
هاوكات ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن خۆیان لە بەکارهێنانی سیستەمی غاز بەدووربگرن، تا لە رێگای لیژنە تایبەتەکانەوە کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە سهلامەتی بەکارهێنان.
AM:12:02:24/11/2022
ئهم بابهته 2148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت