دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانەنەنشینانی هەرێم دەرکرد


وێستگەنیوز-

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانەنشینانی هەرێم دەرکرد و تیایدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ندكرد به‌ جێبه‌جێردنی  یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق.

دادگای فیدڕاڵیی عێراقی بڕیاری دا بە پابەندکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق، لە ئەگەری جێبەجێکردن موچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.  

بەشێک لە خانەنشینانی ھەرێم داوایان لەسەر ھەر یەکە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری تۆمار کردوە بەھۆی ئەوەی ئامادە نین یاسای خانەنشینیی یەکگرتو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی ھەموارکراو جێبەجێ بکەن، بەڵکو یاسایەکی ساڵی 2006ی عێراق جێبەجێ دەکەن کە ھەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی مادەی (94)ی دەستوری عێراق، بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی بنبڕ و پابەندکەرن بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکان، هەروەها بەپێی مادەی (36)ی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە 1ی ساڵی 2022، جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی خاوەنەکەی دوچاری لێپرسینەوەی سزایی ئەکاتەوە. بە پێیی مادەی (37- یەکەم)ی هەمان پەیڕەو، بڕیارەکانی ئەم دادگایە  (جگە لە دەقە سزاییەکان) لە ڕۆژی دەرچونیانەوە جێبەجێ ئەکرێن جگە لەو حاڵەتانەی لە بڕیارەکاندا ئاماژەیان پێدەکرێت، واتە لەمڕۆوە پێویستە دەسەڵاتی هەرێم موچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم بە پێی یاسای خانەنشینیی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموارکراوی بەرکار، هەموار بکاتەوە و موچەی نوێیان لەمڕۆوە بۆ هەژمار بکات


PM:01:21:23/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 6412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو