تەقینەوەیەک لە دەروازەی قودس روویدا


وێستگەنیوز_

کەمێك پێش ئێستا، تەقینەوەیەکی گەورە لە وێستگەیەکی پاس لە دەروازەی قودس (ئۆرشەلیم) روویدا.

بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە بووە و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە.

لەبارەی زیانە گیانییەکانی تەقینەوەکەوە، هانی دالی، لێکۆڵەر لە دۆزی فەڵەستین، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڤیدیۆیەکی داناوە و نوسیویەتی، "تەقینەوەکە لە سنووری رۆژئاوای قودسی داگیرکراو بووە، کەسێک کوژراوە و 10ـی دیکەیش برینداربوون." 


AM:09:01:23/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت