نرخی نەوت بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بەرزبووەوە. نرخی زێڕیش بە جێگیری ماوەتەوە.
نرخی نەوتی برێنت 25 سەنت بەرزبووەوە و بە 88 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا 35 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەرچی نرخی زێڕە، هەر ئۆنسەیەک بە 1741 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
AM:08:49:23/11/2022
ئهم بابهته 1168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت