خه‌زعه‌لی له‌سه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق هاته ده‌نگ
وێستگە نیوز-
ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌سه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق داوایه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌ت كرد.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه گروپێكی شیعه‌ی چه‌كداری عێراقه، له تویته‌ری خۆی ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌هێناوه كه سه‌روه‌ریی عێراق پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڵام داوای له حكومه‌ت كردوه په‌ره به سیستمی به‌رگریی ئاسمانی بدات بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات له‌و پێشێلكارییه‌ی كه به‌رده‌وام به‌رامبه‌ری ده‌كرێت.
"ده‌بێت حكومه‌ت جڵه‌وی سنوره‌كان بگرێته ده‌ست و رێگه نه‌دات خاكی وڵات بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێرێت"، خه‌زعه‌لی ئه‌م داوایه‌شی له حكومه‌تی به‌غدا كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و جێژنیکان لە بەحرکەی هەولێر و حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێز-ی سلێمانی.
PM:07:43:21/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت