نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌نیوزـ

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ی تشرینی دووه‌می 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 74 سه‌نته‌،

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلارو 11 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ به‌ هه‌زار و 752 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.


AM:08:37:20/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت