سودانی بڕیاریدا بە بڕینی ئیمتیازاتی بەرپرسانی باڵای دەوڵەت

‌محەمەد شیاع سودانی

وێستگەنیوز-

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی بۆ بڕینی "ئیمتیازاتی بەرپرسانی باڵای دەوڵەت" دەرکرد کە لە ساڵی 2019ەوە یاساکەی لە پەرلەمان دەرچوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران رێنمایی بۆ دەرنەکردبو یاساکە بەرکار نەکرابو.

محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکردوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بەرپرسانی باڵای دەوڵەت و لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازیدا، بڕیاردراوە بە بڕینی "ئیمتیازاتی بەرپرسانی باڵای دەوڵەت" و دوبارە خەرجکردنەوەی ئەو داهاتە لە خزمەتی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی راستەقینەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە لە ساڵی 2019ەوە یاسای بڕینی "ئیمتیازاتی بەرپرسانی باڵای دەوڵەت"، بەڵام بەهۆکاری جیاواز ئەنجومەنی وەزیران رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەرنەکردوە، لەکاتێکدا یاساکە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەبێت و خزمەتی زیاتر بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەکات.

بەگوێرەی یاسای بڕینی "ئیمتیازاتی بەرپرسانی باڵای دەوڵەت" گرتنی شوێنی نیشتەجێبون لەسەر حسابی دەوڵەت بۆ پەرلەمانتاران هەڵدەوەشێنرێتەوە، تەرخانکردنی بودجەی تەندروستیش بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە و دەزگاکانی دیکەی دەوڵەت هەڵدەوەشێنرێتەوە، هەروەها لەمەودوا لیژنەی یاسایی پەرلەمان چاودێری کاروباری پاسەوانی پەرلەمانتاران دەکات، سەرجەم پاسەوانانی سەرۆکایەتییەکان، وەزیر و راوێژکاران هەڵدەوەشێنرێتەوە و دەوڵەت پاراستنیان دابین دەکات.


PM:09:04:15/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 5996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو