بە ڤیدیۆ.. بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوە بە خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکرێت
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکشەممە 13ـی 11ـی 2022 بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی خۆپێشاندانیان کرد و هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵیان دا بڵاوەیان پێبکەن.
خوێندکارەکان داوا دەکەن دەرماڵە خەرجبکرێت و داشکاندن بۆ خوێندنی پاراڵێڵ بکرێت.
یەکێک لە خوێندکارەکان دەڵێت، "داوای ئاوی گەرم دەکەین! حەوت کەس لە یەک ژووری سێ نەفەریدا دەخەوین! داوای دەرماڵە دەکەین بەڵام ئەوان بە دار و گازی فرمێسکرێژ و ئاو رووبەروومان بوونەتەوە و لێیان داین."
PM:01:30:13/11/2022
ئهم بابهته 2156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت