عەلی حەمە ساڵح: بەداخەوە کۆی پرۆسەی دادوەری لەم وڵاتە رەخنەی جددی لەسەرە


وێستگەنیوز_

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە لایەن کۆمپانیای دانانی کامێرای تیژڕەوییەوە کۆمەڵێک تۆمەتی زۆر دراوەتە پاڵم و دەڵێن گوایە بەهۆی منەوە ئەوان مەترسیان لەسەرە و هەرەشەیان لێدەکرێت، یان دەڵێن من هۆکاربووم کە چەندین پرۆژەی بازرگانییان لەدەستچووە."

جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئێمە دژی کامێرای تیژڕەوی نین بەڵام کامێرا هی دەوڵەتە. ئێستا کۆمپانیایەک هاتووە 220 کامێرای داناوە لە کاتێکدا ئێمە شەقاممان نییە!؟ دەشڵێت، "ئەمە تەنها بزنسێکە، ئەگەر حکومەت لە خەمی خەڵک بوایە ئەو هەموو پاڵاوتگە بێ مۆڵەتەیان دا ئەخست."

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە 179 داوای یاساییم لەسەر بەرپرسانی ئەم وڵاتە تۆمارکردووە بەڵام دادگا ناجوڵێت."

تەواوی لێدوانەکەی عەلی حەمە ساڵح ببینە:


PM:01:41:26/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو