پارتی بۆ هێزه‌كانی كوردستانی ئێران: به‌په‌له‌ ئه‌م ناوچانه‌ چۆڵ بكه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاگاداری هێزه‌كانی كوردییه‌كانی دژبه‌ ئێرانی كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌په‌له‌ بەپەلە سنوری باڵەكایەتی و سیدەكان جێبهێڵن، ئه‌گه‌رنا پێیان چۆڵ ده‌كه‌ن.

سایتی دره‌و له‌زاری سەرچاوەكه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەمشەو بەپەلە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هێزی پێشمەرگەی سێ حزبەكەی كوردستانی ئێران ( كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، كۆمەڵەی  شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) بۆ چۆڵكردنی باره‌گاكانیان ئاگادار كراونه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی كه‌ پارتی به‌و سێ حزبه‌ی وتوه‌ "بەپەلە بارەگاكانیان لە باڵەكایەتی و سیدەكان چۆڵبكەن و بیگوازنەوە بۆ زڕگوێزو كۆیە، ئەگەرنا ناچار دەبن بەهێز ناوچەكەیان پێ چۆڵ بكەن. "

"ئێران هێزێكی زۆری هێناوەتە سنورەكەو بەردەوام تۆپباران دەكات و ئەگەر پارتیش گەمارۆیان بدات زۆر سەخت دەبێت بۆیان."، سەرچاوەکە وای وتوە.

ئەم ئاگاداركردنەوەیەی پارتی لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە ئێران هێزێكی زۆری لەو ناوچەیە كۆكردووەتەوەو تۆپبارانی سەختی ئەو ناوچەیە دەكات.


PM:10:47:26/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت