هەڕەشەی کوشتن لە دکتۆر چۆمان هەردی دەکرێت

‌دکتۆر چۆمان هەردی

وێستگەنیوز-

وێڕای سوکایەتی پێکردن و جنێوپێدان، کەسێک ھەڕەشەی کوشتن لە دکتۆر چۆمان هەردی نووسەر و شاعیر و مامۆستای زانکۆ دەکات.


دکتۆر چۆمان ئەحمەد ھەردی، لە واڵی خۆی نوسینی کەسێکی بڵاو کردۆتەوە کە چەندین جنێوی پێدەدات و دەشڵێ سەرت لە لاشەت جیا دەکەینەوە.

دکتۆر چۆمان هەردی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی کۆمێنتی ئەو کەسەی داناوە کە هەڕەشەی لێ دەکات و لە وەڵامی کۆمێنتی ئەو کەسەدا نووسیویەتی، "هەندێک کەس خۆیان سەغڵەت کردووە ئەڵێی بۆ جیهاد دەچن. هەرچی قسەی لەمجۆرەیە ڕەنگدانەوەی ناخی نەخۆشی خۆیانە. ئێمە ناوەستین و لە کارەکانمان بەردەوام دەبین! ئەوانیش هەر جنێوبدەن بۆ خۆیان".

چۆمان هەردی لەساڵی 1974 لە شاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە  لە وڵاتی بەریتانیا بەکالۆریۆس، ماستەر و دوکتۆرای لە فەلسەفە و دەروونناسیدا بەدەست هێناوە. جگە لەکاری ئەکادیمی شیعریش دەنووسێت و خاوەنی چەند کۆمەڵە شیعرێکە.

لە ئێستادا دکتۆر چۆمان مامۆستایە لە زانکۆی ئەمریکی-سلێمانی، ماوەی چەند ساڵێکیشە دامەزرێنەر و بەرپرسی سەنتەری جێندەر و گەشەپێدانە لە هەرێمی کوردستان.


PM:09:47:26/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 3240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو